Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:27

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان 39 قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

زۆربه‌یان سه‌ر به‌ كه‌مینه‌ ئه‌تنیكییه‌كانی سیخ و هیندۆز بوونه‌
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان 39 قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی ئه‌فغانیی رایگه‌یاند: كه‌ له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ شاری جه‌لالئابادی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 39 كه‌س بوونه‌ته قوربانیی، كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ش زۆربه‌یان سه‌ر به‌ كه‌مینه‌ ئه‌تنیكییه‌كانی سیخ و هیندۆز بوونه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌م ژماره‌ قوربانییه‌ 219 كه‌سیان كوژراون و نزیكه‌ی 20 كه‌سیش بریندارن و به‌ وته‌ی وته‌بێژی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدای روویداوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌م دوو كه‌مینه‌یه‌ به‌ڕێگاوه‌ بوون تا بگه‌نه‌ی لای ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی نه‌نگه‌رهار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ " ئۆتار سینگ خلسا " كه‌ له‌ رێبه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیخ بووه‌ له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هه‌ڵبه‌ت نابراو نیازی هه‌بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان خۆی كاندید بكات.

كۆمه‌ڵگه‌ی سیخ و هیندۆزه‌كانی ئه‌فغانستان كه‌ نزیكه‌ی 40 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ژماره‌یان ده‌گه‌یشته‌ 80 هه‌زار كه‌س، دوای سووكایه‌تیی و جیاكاریی زۆر له‌لایه‌ن موسڵمانانی توندڕه‌وی ئه‌م وڵاته‌وه‌، له‌ ئێستادا ژماره‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی 1000 كه‌س.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ گروپی تیرۆریستیی داعش كه‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان چالاكه‌، به‌رپرسیارێتیی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.