Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:37

تاوانبارێک به‌ هه‌لیکۆپته‌ر له‌ زیندان رایکرد

به‌ یارمه‌تیی براده‌ره‌كانی به‌ هه‌لیكۆپته‌ر له‌ زیندان رایكردووه‌
تاوانبارێك به‌ هه‌لیكۆپته‌ر له‌ زیندان رایكرد
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا باس له‌ راكردنی تاوانبارێك ده‌كه‌ن كه‌ به‌ یارمه‌تیی براده‌ره‌كانی به‌ هه‌لیكۆپته‌ر له‌ زیندانێكی شاری پاریس رایكردووه‌.

رێدۆیین فاید له‌ رێگه‌ی ئه‌و پلانه‌وه‌ كه‌ براده‌ره‌كانی بۆ راكردنی ئه‌و دایانڕشتبوو توانیویه‌تی به‌ هه‌لیكۆپته‌ر له‌ زیندان رابكات و دواتریش پۆلیس هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی به‌ سووتاویی له‌ ناوچه‌یه‌كی دوور له‌ زیندان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

فاید كه‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵه‌ سه‌رقاڵی تێپه‌ڕاندنی 25 ساڵ سزای زیندانی خۆی بوو كه‌ به‌ هۆی دزیی چه‌كدارانه‌ ئه‌و سزایه‌ی بۆدیاركرابوو، له‌م رووداوه‌شدا پۆلیسێك كوژرا هه‌ر بۆیه‌ ناوبراو سزایه‌كی ئه‌وه‌نده‌ زۆری به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

ئه‌وه‌ دووه‌مین جاره‌ كه‌ ئه‌و تاوانباره‌ توانیویه‌تیی له‌ زیندان رابكات، یه‌كه‌مجاریش له‌ ساڵی 2013ـدا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ نیو كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی بردیانه‌ ناو زیندانێكی باكووری فه‌ڕه‌نسا، 4 پاسه‌وانی به‌ بارمته‌ گرت و وه‌ك قه‌ڵغان به‌كاریهێنان، دواتریش به‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك توانیی دیواری زیندان بڕوخێنێت و رابكات.

ئه‌و تاوانباره‌ ساڵ 2009 په‌رتوكێكی له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كانی ژیانی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاریس نووسیی كه‌ تیاید باسی له‌وه‌ كردبوو ئه‌و شوێنانه‌ كانگای تاوانن.

فاید له‌لای پۆلیس بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ده‌ستی له‌ تاوانكاریی هه‌ڵگرتووه‌، به‌ڵام ساڵێك دواتر له‌ دزییه‌كی چه‌كدارانه‌ی ناسه‌ركه‌وتوو ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌ بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.