Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 04:46

پله‌ی گه‌رمی ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ نێو رێزبه‌ندی به‌رزترین وڵاتانی جیهاندایه‌

گه‌یشتووته‌ 48.2 پله‌ی سه‌ددی
کوردستان TV
100%


به‌ پێی هه‌واڵكی ماڵپه‌ری (موسوعه‌ی ئه‌لنه‌هرێین) ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 2 ی ئایاری 2018 ؛ دوو ناوچه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای به‌سڕه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییان له‌ جیهان تومار كردووه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابڕدوو.
هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ ؛ كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ وێستگه‌ی (بیلاسێرفێلی) له‌ ویلایه‌تی كالیفورنییای سه‌ر به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خشته‌یه‌كییان راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 15 ناوچه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان تومار كردووه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردوو دا .
هاوكات له‌ نێو خشته‌كه‌دا ناوچه‌ی (ئه‌دراد) له‌ وڵاتی جه‌زائیر پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه‌ له‌ تومار كردنی پلی گه‌رما له‌ جیهاندا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 48.8 پله‌ی سه‌ددی ؛ هه‌روه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ فڕۆكخانه‌ی به‌سره‌ی تێدایه‌ پله‌ی چواره‌می هێناوه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گه‌یشتووته‌ 48.2 پله‌ی سه‌ددی .
جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ خشته‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوچه‌ی ئه‌لحوسه‌ین سه‌ر به‌ پارێزگای به‌سڕه‌ پله‌ی 11 مینی هێناوه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گه‌یشتووته‌ 47.6 پله‌ی سه‌ددی.

نه‌سرین مزووری 


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.