رابهری رهوتی سهدر چوار پرسیاری له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر كرد و جهختیكردهوه كه چاوهڕوانی ئهوهیه گهندهڵكاران دادگایی بكرێن.
سەرۆکی رەوتی سەدرو ھاوپەیمانی سائیرون داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران دەکات و دەڵێت کەی گەندەڵکاران دادگایی دەکرێن.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوای داداگاییکردنی گەندەڵکارانی کردووە و نوسیویەتی: کەی گەندەڵکاران دادگایی دەکرێن و کێ دادگاییان دەکات.
پرسیاریشی کردووە کە لە چ کاتێکدا بڕیارەکان عێراقی دەبن و چاوەڕوانی دەستورەدانی دەرەکی ناکرێت.
لە درێژەی نوسینەکەیدا موقتەدا سەدر داوای پتەوکردنی ئابووری عێراق و سوود وەرگرتنی لە تواناکانی گەنجان کردوەو جەختیکردۆتەوە کە ھەمووان چاوەڕوانی دادگاییکردنی گەندەڵکارانن.
سەدر دهڵێت: چاوەڕوانی بڕیار لە دەرەوەی سنورەكانی عێراق ناكەین، نە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نە لە وڵاتانی رۆژئاواوە.
سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتەكەیدا پرسیاری ئاڕاستەی چینی لاوان و رۆشنبیران كردووەو دەڵێت، كەی ڕۆڵی كاریگەرتان دەبێت لە نەخشاندنی چارەنووسی عێراق و بنیادنانەوەیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.