ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 2 ى 7 ى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كهلهوڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و به‌لژیكا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌كانى مه‌كسیك و به‌لژیكا بوونه‌وه
له‌كاتژمێر 5:00 ئێواره هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى مه‌كسیك توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌ڵام ، گۆله‌كانى به‌رازیل له‌ڕێگاى یاریزانان نێیمار و فێرمینۆوه له‌خوله‌كه‌كانى 43 ، 88 تۆمار كرا .
بهبراوهبوونیشى له‌م یاریه‌دا به‌رازیل سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى هه‌شت و مه‌كسیك به‌هۆی شكستى له‌یاریه‌كه‌دا ماڵئاوایی له‌مۆندیال كرد
له‌كاتژمێر 9:00 شه‌ویش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌لژیكا و ژاپۆن رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه ، به‌لژیكا توانى به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل له‌یاریه‌كه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا ، به‌لژیكا بهبراوهبونیشى له‌یاریه‌كه توانى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى هه‌شت و ژاپۆنیش ماڵئاوایی له‌جامه‌كه كرد
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.