Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 04:31

له‌ رۆژی هه‌ینی پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 51

ئه‌و شارانه‌ له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌وه‌ له 50 تا 51 پله‌ی سه‌ددی به‌رز ده‌بێته‌وه‌
له‌ رۆژی هه‌ینی پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 51
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 3-7-2018 ئاشكرای كرد كه‌ له‌ روژانی داهاتوو پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ سه‌رووی 50 پله‌ و ئه‌م گه‌رمایه‌ش تا پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .

ده‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌شی به‌ ماڵپه‌ری (بغداد الیوم)ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو پارێزگاكان ئه‌م گه‌رمایه‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی بایه‌كی وشك و گه‌رم له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شییان ئاشكرا كرد كه‌ شه‌پولی گه‌رماكه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا كۆتای هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای (ناسرییه‌ و عه‌مار و به‌سڕه‌) پله‌ی گه‌رمی ئه‌و شارانه‌ له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌وه‌ بۆ 50 تا 51 پله‌ی سه‌ددی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.