Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:51

ئه‌نجێلا مێرکڵ له‌سه‌ر پرسى کۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ ڕێککه‌وتن

زیهۆفر له‌ پۆستى وه‌زیرى ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه
ئه‌نجێلا مێركڵ له‌سه‌ر پرسى كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ ڕێككه‌وتن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى فرانس پرێس دوێنى دووشه‌ممه‌ 2ى ته‌مووزى 2018، ئه‌نجێلا مێركڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى مه‌سیحى (CDU) له‌گه‌ڵ هۆرست زیهۆفر وه‌زیرى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى و سه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى كۆمه‌ڵایه‌تى مه‌سیحى (CSU) دواى چه‌ندین ڕۆژ و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌خت و گفتوگۆى توند له‌سه‌ر پرسى كۆچبه‌ران گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن.

ئه‌نجێلا مێركڵ ڕایگه‌یاند ئێمه‌ گه‌یشتین به‌ ڕێككه‌وتن دواى گفتوكۆییه‌كى توند زیهۆفر رازى بوو له‌ پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌ وه‌ك وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها مێركڵ له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: له‌ كوونه‌وه‌كه‌دا باسى ره‌وشى كۆچبه‌رانمان كردووه‌ و هه‌ردوولا كه‌یشتین به‌ ڕێكه‌وتن و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین بنكه‌ دروست بكه‌ین له‌ سنووره‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌ست به‌سه‌ر گرتنى كۆچبه‌ران و داواكه‌رى به‌نابه‌رێتى.

مێركڵ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ئێمه‌ گه‌یشتین به‌ ڕێككه‌وتنێكى ئه‌رێنى و ڕوون له‌گه‌ڵ هۆرست زیهۆفر سه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى كۆمه‌ڵایه‌تى مه‌سیحى (CSU) له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چۆن ڕێگه‌ بگرین له‌ كۆچ كردنى نایاسایى له‌ نێوان سنوورى ولاتى نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا له‌ ئاینده‌.

ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ له‌ ئێستادا ڕه‌زامه‌ندیى دیموكراتیكانى هاوپیمان و هاوكارانى مێركڵى ده‌وێت تا ببن به‌ سیاسه‌تێكى حكومه‌ت.

جێى ئاماژه‌یه‌ هۆرست زیهۆفر وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى كۆمه‌ڵایه‌تى مه‌سیحى (CSU) داواى ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ى كردبوو له‌ پۆستى وه‌زیرى ناوخۆ به‌هۆى جیاوازى بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ له‌سه‌ر پرسى كۆچبه‌ران، به‌ڵام دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌خت و گفتوگۆى توند گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن و له‌ ئێستادا زیهۆفر له‌ بڕیاره‌كه‌ى گه‌رایه‌وه‌ و له‌ پۆستى وه‌زیرى ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.