به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی مووسڵ رایده‌گه‌ێنێ ، نه‌خۆشییه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و به‌خێراییش بڵاوده‌بێته‌وه ، 150 حاڵه‌تی تووشبوونیش به‌و نه‌خۆشییه له ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا تۆمار كراوه.
موئمن عه‌بدولغه‌نی شه‌هوانی، پزیشك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی مووسڵ، رایگه‌یاندووه: ئه‌و مووشه‌خۆرانه‌ی كه ده‌بنه هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشی گه‌ڕی له به‌شی راستی مووسڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه لانه‌بردنی ئاسه‌واری جه‌نگ و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌شی راستی مووسڵ، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشك، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاو كاره‌با له‌گه‌ڵ پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌نێو تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كه ئافره‌ت و منداڵ ھه‌ن و گوتی: نه‌خۆشییه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و به‌خێراییش بڵاوده‌بێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.