Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:49

بەڤیدیۆ/ ئه‌و 12 منداڵه‌ى له‌ ناو ئه‌شکه‌وتێک ون بووبوون دواى 9 ڕۆژ دۆزرانه‌وه‌

پاسكیل و پێلاوى توپى پێ منداله‌كان له‌ پێش ئه‌شه‌كه‌ته‌كه‌ دوزرابووه‌
ئه‌و 12 منداڵه‌ى له‌ ناو ئه‌شكه‌وتێك ون بووبوون دواى 9 ڕۆژ دۆزرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى سى ئین سى دوێنى دووشه‌ممه‌ 2ى ته‌مووزى 2018، ئه‌و 12 منداله‌ى له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ركه‌یان له‌ نێو ئه‌شكه‌وتێكدا ون بووبوون دواى 9 ڕۆژ له‌ گه‌ڕان به‌دوایاندا دۆزرانه‌وه‌. 

له‌ وڵاتى تایڵاند له‌ باكوورى ویلایه‌تى چیانگ راى له‌ نێو ئه‌شكه‌وتى سام لانگ دواى 9 ڕۆژ له‌ پشكنین و گه‌ران به‌دواى منداڵه‌ بزربووه‌كان و ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان له‌ قوولایى 4.828 مه‌تر دوزرانه‌وه‌. 

حكومه‌تى تایڵاند دواى 9 ڕۆژ له‌ گه‌ڕان به‌ دواى ئه‌و 12 منداڵانه‌ى كه‌ ون بووبوون به‌ هۆى لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاو تیمێكی سوپاى وڵاته‌كه‌یان كرده‌ ئاماده‌ باشیوه‌ بۆ به‌دواچون و گه‌ران تا بیاندۆزنه‌وه‌، تیمه‌كه‌ له‌ 900 سه‌رباز پێكهاتبوو له‌ به‌ر چرى ناه‌چه‌كه‌ و به‌هۆى ڕووداوى لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاو له‌ مانگى ته‌مووز له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌شتیاران توشى گرفت ده‌بنه‌وه‌. 

منداڵه‌كان له‌ تیمى یانه‌ى (Wild Boars) ى تۆپى پێ یارى ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 11 بۆ 16 ساڵاندا بووه‌ و ڕاهێنه‌ره‌كه‌شیان ته‌مه‌نى 25 ساڵ بووه‌، به‌ مه‌به‌ستى گه‌ڕان و بینینى شوێنه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان ڕۆژى 23ى حوزه‌یران گه‌شتێكیان بۆ ئه‌شكه‌وتى سام لانگ له‌ باكوورى ویلایه‌تى چیانگ راى ئه‌نجام دابوو، دواى چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ به‌هۆى قوڵى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ و سه‌ختى شوێنه‌كه‌ و هه‌بوونى ئاو له‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا وون بوون و نه‌یانتوانى ڕێگه‌ى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بدۆزنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو و هه‌بوونى قوڕێكى زۆر له‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا تیمه‌كانى فریاكه‌وتن نه‌یانده‌توانى به‌ ئاسانى به‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بگه‌رێن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا دوینى ڕۆژى دووشه‌مه‌ نارۆنساك ئۆسۆتاناكۆرن پارێزگارى شارى چیانگ راى ڕایگه‌یاند هێزى ده‌ریایى وڵاته‌كه‌یان توانیان بزربووه‌كان بدۆزنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان.  

جێى ئاماژه‌یه‌ پاسكیل و پێلاوى توپى پێ منداله‌كان له‌ پێش ئه‌شه‌كه‌ته‌كه‌ دوزرابووه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكى باخچه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ دوابه‌دواى ئه‌وه‌ تێمه‌كانى فریاكه‌وتن و حكومه‌تى وڵاتى تایڵاند گراون به‌ دوایان تا هه‌موو بزربووه‌كانیان دۆزییه‌وه‌.

 

ئاماده‌كرده‌ و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.