Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 04:43

عێراق رێزبەندی گەرمترین ولاتى جیھانى تۆمارکرد

له‌ باشورى عێراق پلەی گەرما گه‌یشته‌ 50
کوردستان TV
100%

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی کە لە رۆژی دووشەممەوە دەستیپێکردووەو تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت، لە دوو ناوچەی شاری بەسڕە بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیھان تۆمارکراوە.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەو شەپۆله‌ گەرمایەی لەرۆژی دوو شەممەوە رووی لە تەواوی ناوچەکانی عێراق کردووە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیانراوەکەی دەستەی کەشناسی ئەوەش ھاتووە" لە ھەندێک ناوچەی باشوری وڵاتدا پلەی گەرما 50 پلەی سەدی دەبێت و رۆژی ھەینیش دەگاتە 51 پلەی سەدی.

بەپێی خشتەیەکی وێستگەی "بلاسیرفیلی" لە کالیفۆرنیای ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە دوو ناوچەی شاری بەسرەی عیراق لە ریزبەندی گەرمترین ناوچەکانی جیھاندا بوون و لە ناوچەی فرۆکەخانەی بەسرە پلەی گەرما گەیشتۆتە  48.2 پلەی سەدی و لە ناوچەی حسێنی ھەمان پارێزگاش پلەی گەرما 47.6 پلەی سەدی بووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.