گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان " ته‌نیا ئیدریس " دوایین ئه‌لبومی گۆرانی كه 10 تراكی گۆرانی له خۆده‌گرێت ، له‌گه‌ل ژماره‌یك له ڤیدیۆ كلیپی تازه ئاماده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه .
ته‌نیا ئیدریس ئاشكرایده‌كات ، ئه‌لبوومه تازه‌كه‌م له 10 گۆرانی پێكهاتووه ، هه‌ندێك كاری مابوو ته‌واو بكرێت ، به‌ڵام له كۆتاییدا به هاوكاری هونه‌رمه‌ند " رێبین جه‌مال " كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین و ئه‌لبوومه‌كه ئاماده بكه‌ین ، ته‌نیا وتیشی سەرجەم گۆرانییەكانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌م گۆرانیی تازەو باشن بەشێوەیەكی گشتی سەرجەم بەرهەمەكان بە میوزیكێكی زۆرباش و جوان تۆمار كراون، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی لایەنێكی پەیوەندی دار بۆ كاری بڵاوكردنەوەی ناتوانم كاتی بڵاوكردنەوەكەی دیاری بكەم .
ساڵی رابردووش ستافی كۆمپانیای " بابیلۆن و كۆره‌ك " چه‌ند گۆرانییه‌كیان بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده وێنه‌گرت كه سه‌رجه‌میان گۆرانی باش بوون ، هه‌روه‌ها " یوسف له‌شكری " یش یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی بۆ كلیپكردووه له گه‌ڵ ژماره‌یك له ڤیدیۆ كلیپی دیكه كه هه‌ندێكیان بڵاوكرانه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.