Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:19

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌کانی سوید و ئینگلته‌را سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغى هه‌شتی جامى جیهانى

هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى كۆڵۆمبیا و سویسرا ماڵئاواییان له‌مۆندیال كرد
کوردستان TV
100%


ئێواڕه‌ى ڕۆژى  سێشه‌ممه‌  3 ى ته‌موزی  2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌قۆناغى 16 ى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانى  ئینگلته‌را و كۆڵۆمبیا ،  سوید و سویسرا ڕووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سوید و سویسرا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، هه‌ڵبژارده‌ى سوید له‌یاریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر سویسرادا تۆمار كرد به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ وه‌ڵام ، به‌براوه‌بوونیشى له‌یاریه‌كه‌ سوید گه‌یشته‌  قۆناغى هه‌شتى  جامى جیهانى  


كاتژمێر 9:00 شه‌ویش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئینگڵته‌را و كۆڵۆمبیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ ، یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ئه‌نجامى  گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌ڕێگاى لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌  هه‌ڵبژارده‌ى ئینگڵته‌را سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر كۆڵۆمبیا تۆمار كرد به‌ئه‌نجامى  4 - 3 . 

ئینگلته‌را به‌براوه‌بوونى له‌یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى لێدانه‌ یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كان توانی سه‌ركه‌وێـت بۆ قۆناغى هه‌شت ،  كۆڵۆمبیاش ماڵئاوایی له‌جامه‌كه‌ كرد 


شوان عه‌زیز 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.