Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:29

به‌هۆی گه‌رماوه‌ شه‌ش که‌س گیانیان لەده‌ستدا

باری له‌ناكاو راگه‌یه‌ندراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ گه‌رمایه‌ی مۆنتریالی كه‌نه‌دای گرتۆته‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ش باری له‌ناكاو راگه‌یه‌ندرا.

كه‌ناڵی سی بی سی نیوز له‌سه‌ر زاری دكتۆرمیلین دۆران، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی مۆنتریال گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی وڵات ده‌یانه‌وێ خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ ناوچه‌ی مۆنتریال كه‌ له‌ ساڵی 2010  به‌هۆی شه‌پۆڵی گه‌رماوه‌ روویداو به‌وهۆیه‌وه‌ 106 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

هاوكات ڤالێری بلانت، سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆنتریال روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ شاره‌وانی 17 هه‌زار لیتر ئاوی خواردنه‌وه‌ی داوه‌ته‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ هاوكاری لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.