زۆر جار وابووه سه‌ردانی ماڵی خزمێكی خۆت یان هاورێیه‌كی خۆت كردوه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی گۆری و پێیه‌كانت ئه‌وه‌نده ناخۆش بووه پێڵاوه‌كانت دانهكاندوه زۆربه‌مان تووشی ئه‌و هه‌ڵوێسته ناخۆشه بووینه‌ته‌وه، بۆیه به پێویستمان زانی باس له هۆكاری ئه‌و بۆنه ناخۆشه بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌باس له چۆنییه‌تی ده‌رباز بوون له‌و بۆنه ناخۆشه‌ی پێیه‌كان ده‌كات .
یه‌كه‌م: هۆكاركانی بۆنی پێیه‌كان:
1- پێڵاو: واباشتر ئه‌و پێڵاوه به‌كار بهێنیت كه له ماده‌ی پێستی سروشتی دروستكرابێت چونكه چه‌ند ماده‌یه‌كی تێدایه هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای سروشتی بدات به پێیه‌كان له هه‌مان كاتدا عارقكردنهكه له‌لای خۆی كۆناكهتهوه چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ی گه‌رمایی پێیه‌كان ده‌بێته هۆی زیاد بوونی به‌كتریا كه بۆنی ناخۆشی پێییه‌كان دروست ده‌كات بۆیه تا بۆت ده‌كرێت له‌و پیڵاوانه دووربكه‌وه كه له‌ماده‌ی پلاستیك یان له‌و مادانه دروستكراوه كه سروشتی نیین .
2-گۆره‌وی : پێویسته ئه‌و گۆره‌ویه به‌كار بهێنه كه له لۆكه(په‌مۆ) دروستكراوه ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له به‌كار هێنانی گۆره‌وی نایلۆن دورربكهرهوه چونكه لۆكه هاوكاره بۆ مژینی عارقهكه وپارستنی پله‌ی گه‌رمی پێیه‌كان .
3-عارقكردن: چه‌ند دهرهاوشتێكه كه له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ له رێگه‌ی پێست ده‌رده‌چێت به تایبه‌تی له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ماده له جه‌سته‌ی مرۆرڤ ده‌رنه‌چێت ئه‌و ماده‌ییه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی به‌كتریای زیان به‌خش له ئه‌نجامدا ئه‌و بۆنه ناخۆشه له پێییه‌كان ده‌رده‌چێت.
4-به‌كتریا: هه‌موومان ئه‌و بوونه‌ره‌وه بچووكانه ده‌ناسین كاتێ ژینگهییهكی گونجاوی بۆ دروست بوو گه‌شه ده‌كات، پێیه‌كانیش باشترین ژینگه بۆ ئه‌و به‌كتریایه كه عهرقكردن و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار توخمه به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه هیچ گومانی تێدانیه بۆنه ناخۆشه‌كه لهپێیهكانت ده‌رده‌چێت،بۆده‌رباز بوون له بۆنی ناخۆشی پێیه‌كان پێویسته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌یت:
1-شوشتنی پێییه‌كان به رێكوپهكێ و دانانی له‌به‌ر خۆردا: پێویسته دوای گه‌رانه‌وه‌ت له‌ده‌ره‌وه پێیه‌كانت به رێك وپێكی بشۆیت ،باشتریشه به سابوون بشۆیت له‌هه‌مان كاتیش دا ناوه ناوه ئه‌گه‌ر به ئاو خوێ بشۆیت باشه له‌گه‌ڵ دانانی پێیه‌كانت به‌شێوه‌یه‌كی رێك له‌به‌ر خۆر به‌ڵام بۆماوهیكی زۆر نا.
2-چی له‌به‌ربكه‌ین: پێویسته گرنگی به‌وه بده‌ین كه‌چی له‌به‌ر بكه‌یت وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد دوور بكه‌وه له پێڵاوی لاستیكی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له عارقكردن له‌گه‌ڵ گۆره‌وی لۆكه‌یی گۆرینی دوورۆژ جارێك پێویسته.
3-به‌كارهێنانی لابهرانی بۆنی پێیه‌كان (جۆره‌كانی بۆن): وه‌كو چۆن بۆلابردنی بۆنی جه‌سته چه‌ندین لابه‌ر به‌كارده‌هێنین ده‌توانردرێت هه‌مان لابهریش بۆ لابردنی پێییه‌كان به‌كار بهێنێت.
4-به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری به‌كتریا: چه‌ندین جۆر له چهرهسهرو كه‌رسته و ماده‌ی ده‌رمان هه‌یه بۆله‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریانه كه‌ده‌بێته هۆی دروست بوونی بۆنی پێیه‌كان.
5- چه‌ند رێگایه‌كی سروشتی بۆ ده‌رباز بوون له بۆنی پییهكان:
*لیمۆ: ده‌تواندرێت پێیه‌كانت بخیته ناو ئاوی لیمۆ یان لیمۆیه‌كه له پێیه‌كانت بخشێنیت ده‌بێته هۆی لابردنی بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی پێیه‌كانت.
*چای كه‌سك: ده‌توانییت پێیه‌كانت بخیتنه ناو گیراوه چای كه‌سك به‌ڵام به ئاوی شێرتێن.
* ماده‌ی پینك پاوده‌ر: وه‌كو زانراوه پیكن پاوده‌ر بۆ دروستكردنی هه‌ویر به‌كار دێت ، ده‌توانیت تۆزه‌كه‌ی به‌سه‌ر پێیه‌كانت دا بكه‌یت چونكه هاوكاره بۆ دهربهرز بوون له بۆنی پێیه‌كانت.
* خه‌ڵوزی به‌ردی: بۆماوه‌یه‌ك پارچه‌یه‌ك له خه‌ڵوزی به‌رد له‌ناو پێڵاوه‌كه‌ت دابنێ ده‌توانێ بۆنی ناخۆشی ناو پێڵاوه بۆ خۆی رابكێشێت .
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ری تسعه
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.