Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:28

له‌ کۆبوونه‌وه‌ى نێوان پێرێزى سه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانى ڕۆناڵدۆ، ئه‌م بڕیاره‌ درا

كلیك له‌ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ بكه‌
کوردستان TV
100%


 
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌ئیسپانیا ، دره‌نگانى شه‌وی  ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چووه‌  له‌نێوان پێرێزی سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید و میندێزی بڕیكاری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ .

سه‌رچاوه‌كانى  هه‌واڵ له‌ئیسپانیایه‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنن   بڕیكاری كاره‌كانى ڕۆناڵدۆ به‌پێرێزى ڕاگه‌یاندووه‌ ، له‌به‌رامبدا  پێرێزى سه‌رۆك  سوڕ نەبووە لەسەر ھێشتنەوەی  ڕۆناڵدۆ  
 به‌به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانى ڕاگه‌یاندراوه‌  ڕێز له‌بڕیاره‌كه‌ى ده‌گرین  ئازادە لەوەی چ بڕیارێک دەدات 

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانى  رۆنالدۆ و به‌رپرسانى ریال بێت هه‌ڵی مانه‌وه‌ى ڕۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا  به‌ڕێژه‌ى  ٠٠،٠١%  


ڕۆناڵدۆ پێشتر به‌  بە خۆرخی میندێزی راگەیاندووە کە توانای شەڕ کردنی نەماوە و نایەوێت لەم جەنگە لەگەڵ پێرێز بەردەوام بێت 

 له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ مارکا نوسیویەتی : ریاڵ مەدرید دەیەوێت رۆناڵدۆ بمێنێتەوە بەڵام مادام ئەو یاریزانە دەیەوێت بڕوات ئەوا ریاڵ مەدرید کار ئاسانی بۆ دەکات  ، هه‌روه‌ها ماركا ڕایگه‌یاندووه‌ ، رۆناڵدۆ  ڕایگه‌یاندووه‌  ئەگەر ئەوان نرخی من بە ١٠٠ ملیۆن دەزانن دیارە کە منیان ناوێت  

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.