وه‌رز هاوینه له‌نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی و پله‌كانی گه‌رما به‌رز بۆته‌وه‌و ماوه‌ی رۆژیش درێژتر بۆته‌وه، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا به گشتی و له باشووری هه‌رێمی كوردستاندا به تایبه‌تی، پله‌كانی گه‌رما له زۆر حاڵه‌ته‌دا ده‌گاته سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزیی، كه ئه‌مه‌ش بێ شك ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه‌و گرفت، كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، كێشه‌ی ته‌ندروستییه.
له رووی پزیشكییه‌وه، هه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌ژێر تیشكی خۆردا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له وه‌رزی هاویندا، ئه‌وا له ده‌ره‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ردا، له‌ش نه‌توانێت به‌خۆی خۆی فێنك بكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمیی له‌ش بگاته سنووری (40.6) پله‌ی سیلیزیی، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به تووشبوو به (لێدانی خۆر) ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌هۆی چه‌ندین نیشانه‌ی ئاشكراوه ده‌زانرێت.
((هێماو نیشانه‌كانی به‌ركه‌وتن به لێدانی خۆر چین؟))
– به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش.
– ئارهقكردنێكی زۆر له‌سه‌ره‌تاو پاشان وه‌ستانی له ناكاودا، وه‌ك له كاتی وشكداهاتنی زۆر توندا روو ده‌دات، ئه‌وكاته پێست وشك دادێت و به‌بێ ئه‌نجامدانی كرداری ئاره‌قه‌كردنیش، بێگومان له‌ش هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه بۆ خۆفینكردنهوه.
– خێرابوونی لێدانی دڵ.
– خێرابوونی كرداری هه‌ناسه‌دان.
– رشانه‌وه.
– گرژبوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌كان.
– گۆڕانی ره‌نگی پێست بۆ ره‌نگی سوور.
– تاریكداهاتنی ره‌نگی میز.
– هه‌ڵچوونی كۆئه‌ندامی ده‌ماریی و ده‌ركه‌وتنی نیشانه شڵه‌ژان و سه‌رئێشه‌و سه‌رسوڕان و دڵه‌ڕاوكێیی و وڕێنه‌كردن و زۆرجاریش له‌هۆشچوون.
((چۆن له‌ش فێنك ده‌كرێته‌وه؟ ))
– ئاسانكردنی تیشكدانه‌وه، چونكه له‌شی ئاده‌میزاد به‌هه‌مان شێوه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی ئاگر ئه‌و خه‌سله‌ته‌ی هه‌یه.
– هه‌ڵگرتن، واته، به نزیك كردنه‌وه‌ی له‌ش له بایه‌كی سارد یان ئاو، كه هه‌ردووكیان ده‌بنه‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی گه‌رمیی زیاد له له‌شه‌وه.
– به ههڵمداچوون، به‌و پێیه‌ی له‌ش ئاره‌قه ده‌كات و به‌و پڕۆسه‌یه، له‌شی ئاده‌میزاد گه‌رمیی زیادی له‌شیش دوور ده‌خاته‌وه، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی سروشتی پێست له‌نێوان 32 و 34 پله‌ی سیلیزییه، بۆیه هه‌ر گهرمداهاتنێكی زیاتری هه‌وای ده‌ره‌كیی ده‌وروبه‌ری ده‌بێته هۆی هاندانی زیاتری (خانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئاره‌قه) تا زیاتر ئه‌و شله‌یه به‌رهه‌م بێنن له پێناو ساردكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌شدا.
(( له كام حاڵه‌تدا له‌ش دووچاری گرفت ده‌بێته‌وه له رێكخستنی پله‌ی گه‌رمیی خۆیدا؟ ))
– كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی رێژه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان – به تایبه‌تی ئاو – له‌نێو له‌شدا.
– له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی نه‌شیاو، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ته‌سكن و به سانایی به پێسته‌وه ده‌نووسێن، له‌و حاڵه‌ته‌دا له‌ش ناتوانێ وه‌ك پێویست و سه‌ربه‌ستانه ئاره‌قه ده‌ربدات و ده‌ره‌نجام پله‌ی گه‌رمیی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
– به‌رزبوونه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری شێ له ههواداو ئه‌م گرفته‌ش قووڵتر ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنهگه داخراو بێت و هه‌واگۆڕكێی تیادا نه‌بێت.
((چۆن خۆمان له لێدانی خۆر ده‌پارێزین؟))
چاكترین رێگه، ده‌رنه‌چوونه بۆ ژێر تیشكی خۆر، به تایبه‌تی منداڵان و بهساڵاداچووهكان، به‌ڵام له حاڵه‌تی ناچاریدا ئه‌وا پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه خواره‌وه ئه‌نجام بدرێن:
– له‌به‌ركردنی جلی سووك و ره‌نگ كراوه‌و له‌سه‌ركردنی كڵاوێكی فراوان.
– به‌كارهێنانی كرێمی پاراستنی پێست له لێدانی خۆر، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هۆكاری پارێزی جۆری SPF 30 زیاتریان هه‌یه.
– زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو‌و خۆشاوه سروشتییه‌كانی میوه.
– وه‌ستاندنی هه‌ر چالاكییه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌ژێر تیشكی خۆردا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر پێویست بوو، ئه‌وا باشترین كات له به‌یانی زوو و دوای خۆرئاوان بوون بێت.
– تێبێنیكردنی به‌رده‌وامی ره‌نگی (میز)، چونكه تاریكداهاتنی مانای توشبوونی له‌شه به وشكبوون.
(( شیاوترین هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی لێدانی خۆر))
بێگومان لێدانی خۆر، حاڵه‌تێكی پزیشكیی له ناكاوه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته ببێته‌وه، ئه‌وا پێویسته ده‌ستبه‌جێ بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست، به‌ڵام ده‌كرێ پێشوه‌خته هه‌ندێ هه‌نگاوی فریاكه‌وتنی خێرا ئه‌نجام بدرێت:
– گواستنه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆش بۆ ناوچه‌یه‌كی فێنك یان لایه‌نی كه‌م سێبه‌ر بێت.
– دڵنیابوون له ده‌سته‌به‌ربوونی هه‌واگۆڕكێی شوێنه‌كه‌و به‌كارهێنانی هه‌ر ئامێرێكی فێنك كردنه‌وه یان هه‌واگۆڕكێ.
– تا بكرێت نه‌خۆش ناچار بكرێت ئاو بخواته‌وه.
– به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ درهمان یان حه‌بێكی هێمن كه‌ره‌وه (مسكن) نه‌درێته نه‌خۆش.
– ئه‌گه‌ر بكرێت چاكتره نه‌خۆش بخرێته نێو ئاوێكی ئه‌وتۆ كه زۆر سارد نه‌بێت.
– له‌كاتی پاڵخستنی هه‌ردوو لاقه‌كانی نه‌خۆش كه‌مێك به‌رز بكرێته‌وه به‌دانانی شتێك له‌ژێر پێیه‌كانی.
– ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه دووچاری حاڵه‌تێكی گرژیی ماسولكه‌یی ببۆوه، ئه‌وا هیچ شتێك نه‌خرێته ده‌می و تا بكرێت كه‌ره‌سته مه‌ترسیداره‌كان له ده‌وروبه‌ریدا دوور بخرێنه‌وه، وه ئه‌گه‌ر دووچاری رشانه‌وه ببوو، ئه‌وا پێویسته دڵنابین له‌وه‌ی هیچ شتێك رێڕه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانی نه‌گرتووه.
ئاماده‌كردنی: ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.