نەوفل حەمادی پارێزگای نەینەوا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ڕایگه‌یاند ، به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تای خوێنه‌به‌ربوون له‌پارێزگاكه به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو بڵاوده‌بێته‌وه
له‌پێناو زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاو بوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سنوره‌كه بڕیاردرا به داخستنى سه‌رجه‌م دوكانه‌كانى فرۆشتنى گۆشت و وهقهدهغهكردنى سه‌ر بڕینى ئاژه‌ڵ له‌پارێزگاكه‌دا
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ڕاشیگه‌یاند ، بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەكەوە، ژورێكی هەماهەنگی هاوبەش له‌نێوان تەندروستی ، شارەوانی ، كشتوكاڵ پێكهێنراوە، وێڕای ئه‌وه‌ى هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانی لەو نەخۆشییە دەستیپێكردووە.
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى پزیشكانى ته‌ندروستیش كه ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كهڕایانگهیاندووه ، ده‌بێت هاولاتیان له‌وه ئاگادار بن، كه هەموو تایەک و خوێن بەربوونێک نەخۆشییەکە نییە، بەڵام بێگومان ئەگەر کەسەکە دەستکاری ئاژەڵی کردبێت، یان ئاژەڵی سەر بڕیبێت، یاخود تێکەڵی لەگەڵ ئاژەڵ هەبووبێت، یان لە جێگایەک بووبێت ئەو ڤایرۆسەی تێدابێت، گومان دەکرێت، بۆیە دەبێت پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت، تاكو له ئه‌نجامه‌كه‌ى دلنیا بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆش تووشى ئه‌و ڤایرۆسه بووه، پێویستە لە نەخۆشخانە جیابکرێتەوە لەگەڵ نەخۆشەکانی دیکە، چونکە زۆرجار پاشەڕۆکەی دەبێتە هۆی تووشبوونی نەخۆشی تر، هاوکات بەگوێرەی نیشانەکانی چارسەر دەکرێت، واته ئه‌گه‌ر نه‌خۆش تای هەبوو دەرمانی تای پێ دەدرێت، خوێنی کەم بوو ئه‌و كات خوێنی پێ ده‌درێت، یان سکچوون و ڕشانەوەی هەبوو، دەرمانی تایبەت بە سکچوونی پێدەدرێت، لەگەڵ دەرمانێکی دژە ڤایرۆسى تاكو رێگه له تهشنهكردنى بگیرێت و به یه‌كجارى بنبڕ بكرێت.
به گوێره‌ى راپۆرتێكى پزیشكى له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، نەخۆشەکە بە رێژەی 30-40%، ئەگەری مردنی هەیە ، به‌لام به رێژه‌ى 70% ئەگەری چاکبوونەوەشی هەیە، ئەگەر زوو دەستنیشانی حاله‌تى نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەرى بۆ بکرێت.
* ڕێگاکانی خۆپاراستن له نه‌خۆشى "تای خوێن بەربوون":-
1- دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەکان بە رێگه‌ى نایاسایی.
2- ئەو کەسانەی گۆشت ده‌فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت ئاگاداربن و زۆر نزیكى شوێنه پیسه‌كان نه‌كه‌ون و به ووشیارى مامه‌له له‌گه‌ل كۆشتدا بكه‌ن.
3- پێویسته مرۆڤ خۆى له‌و ئاژه‌لانه دوور بخاته‌وه، كه گەنەو مێشۆلهیان له سه‌ر لاشه‌ى نیشتووه‌و خوێنى ئاژه‌له‌كان ده‌مژن و دواتر به مرۆڤه‌وه ده‌ده‌ن و خوێنه‌كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازنه‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى (WHO) له پرۆژه‌یه‌كدا كۆشش ده‌كات بۆ بلاو كردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه له‌ناو هاولاتیانداو له لایه‌كى تره‌وه به هاوكارى ته‌ندروستى ولاتان به‌رنامه‌یه‌كى ئاماده كردووه به تایبه‌ت له ولاتانى ئه‌ورووپا و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ئاسیا‌و ئه‌فریقیا، به مه‌به‌ستى بنبڕ‌كردنى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى بلاوكردنه‌وه‌ى ڤایرۆسى نه‌خۆشیه‌كه له رێگه‌ى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رمانى دژه ڤایرۆسى و گرنگى دان به پاك و خاوێنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ریان تێیدا به‌خێو ده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.