Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 06:29

به‌هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی منداڵێک هۆشداری ده‌درێته‌ شوفێران که‌ ئه‌م کاره‌ دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما
کوردستان TV
100%

دوای جێهێشتنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌ نێو ئۆتۆمبێڵ، منداڵێكی ته‌مه‌ن 18 مانگان به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ شاری نه‌جه‌ف به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 18 مانگان كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ كاتژمێرێك له‌ نێو ئۆتۆمبێڵ دانرابوو، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو داخستنی جامه‌كانی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كه‌ هۆشداریشی داوه‌ته‌ شوفێران و هاووڵاتیان كه‌ نابێ منداڵه‌كانیان له‌ نێو ئۆتۆمبێڵ به‌ داخراوی و  بۆ ماوه‌یه‌كی درێژو له‌ به‌ر گه‌رما به‌جێبێڵن.
 

ئاماده‌كردنی: رزگار
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.