پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌مین عه‌واد به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكاى كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR و برۆنۆ گیدۆ به‌رپرسی كۆمسیۆن له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا عه‌واد سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنى حه‌وانه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆیان، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پلانی ئاژانسه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئاژانسهكهیانی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماده‌یی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و UNHCR نیشان دا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان پاش ئه‌وه‌ى متمانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاسایشى ناوچه‌كانیان سه‌قامگیر ده‌بێت. شاندی میوان ئه‌م هاوكاری و ئاسانكارییانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و سوپاسیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.