به پێى هه‌واڵێكى ئه‌لبوابه، لیندسێ گراهام سیناتۆرى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكى له به‌غداد ڕایگه‌یاند: گرووپى تیرۆریستى داعش ته‌نها به عێراقێكى خاوه‌ن ئابووریه‌ك و سیسته‌مێكى په‌روه‌رده‌ی به‌هێز ده‌به‌زێندرێت.
سیناتۆرى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، لیندسێ گراهام هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه به‌زاندنى گرووپى تیرۆریستی داعش به‌بێ ئاماده‌بوونى سه‌ربازى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا دژواره.
جێى ئاماژه‌یه گراهام له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتى: له‌وانه‌یه له داهاتوو گرفتى سه‌ره‌كى رووبه‌رووى حكومه‌تى عێراق ببیته‌وه، كه چۆن مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه چه‌كداره زۆرانه‌ى نێو عێراق تا بتوانرێت هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه بخرێنه نێو هێزى چه‌كدارى عێراقى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.