Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 03:26

له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئێران زانایه‌کی سوننه‌ مه‌زهه‌ب تیرۆر کرا

له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌
کوردستان TV
#11
100%

 

ئه‌كادێمیست و زانای ئەهلی سوننە، مه‌وله‌وی عه‌بدوشه‌كور ته‌رشابی به‌ ده‌ستڕێژی گولـلە له‌ شارۆچكه‌ی هاش سه‌ر به‌ پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، تیرۆرکرا.

جێگری قایمقامی هاش، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی بۆڵاگ راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رشابی له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و له‌و بۆسه‌یه‌دا ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بۆڵاگی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌ كه‌ كوشتنی ئه‌و زانایەی ئەهلی سوننه‌ نیگه‌رانی و خه‌مباری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و گوتوویه‌تی: "عه‌بدوشه‌كور ته‌رشابی كه‌سێكی ده‌سته‌بژێربوو له‌ بواری ئه‌كادێمی و زانستی. داكۆكی له‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی ئیسلام ده‌كرد له‌ ناوچه‌كه‌.

به‌رپرسه‌ ئێرانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان داوه‌ بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە و ده‌ستگیركردنیان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.