گۆرانیبێژ " هونه‌ر محه‌مه‌د " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ژێر ناوی " ئازاری دڵ " كه ته‌نیا به شێوه‌ی ده‌نگ بوو ، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌ری ده‌كات .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات ، ماوه‌یه‌كه كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی گۆرانی به ناوی " ناتوانین " ده‌كات ، هه‌ڵوێست محه‌مه‌د تێكست و میلۆدی ئه‌م گۆرانییه‌ی ئاماده‌كردووه و " ئه‌فشین شوكری " یش كاری ئه‌رێنجمێنتی بۆ ئه‌نجامداوه و بریاره به‌م نزیكانه بڵایبكاتهوه .
هونه‌ر جگه له گۆرانی " ناتوانین " كارێكی دیكه‌شی به ناوی " با لێره‌بم " ئاماده‌یه ، به‌لام دواتر بڵاویده‌كاته‌وه .
هونه‌ر محه‌مه‌د له شار هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه و برای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "هه‌ڵوێست محه‌مه‌د" ه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.