گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌ژده‌ر وه‌هبی " دوای 9 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له بواری هونه‌ر ، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی تازه‌یه به ناوی " خۆشمده‌وێیت " .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی " لێم ببووره " ئه‌وه ماوه‌ی 9 ساڵ ده‌بێت له كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه و هیچ به‌رهه‌مێكی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی نه‌كردووه .
گۆرانی" خۆشمدهێیت " به شێوازێكی تازه و جیاواز له شاری سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه و بریاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاویبكاته‌وه .
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی جگه له‌م گۆرانییه ژماره‌یك به‌رهه‌می دیكه‌ی ئاماده‌یه و به نیازه به شێوه‌ی جیاجیا بڵاویان بكاته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كاری وێنه‌گرتنیان بۆ ئه‌نجامده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.