Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:45

هودا کازم له‌ بواری ئه‌ده‌ب داهێنانێکی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌دات

ته‌نیا یه‌ك چیرۆك له‌ خۆده‌گرێت
کوردستان TV
100%

هه‌ندێ كه‌س هه‌ن هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌مه‌ن بچووكن ، به‌ڵام داهێنانی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌ته‌ "هودا كازم" ی  ته‌مه‌ن 13 ساڵ  یه‌كێكه‌ له‌م كه‌سه‌ خاوه‌ن  به‌هرانه‌ ، له‌ ژێر ناوی " ئاواتی هه‌ڵۆ " كتێبێكی به‌ چاپگه‌یاند .

ئاواتی هه‌ڵۆ كتێبێكی قه‌باره‌ مامناوه‌ندی 64 لاپه‌ره‌یی به‌رگ ره‌نگاو ره‌نگی ناوه‌رۆك ره‌ش و سپییه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ لایه‌ن " هودا كازم" ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به‌ چایگه‌یێنراو كه‌وته‌ نێو كتێبخانه‌كان و به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه‌ .

له‌به‌رگی پێشه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ نووسراوه‌ كورته‌ چیرۆك ، به‌ڵام كاتێك ده‌یخوێنیته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ته‌نیا یه‌ك چیرۆك له‌ خۆده‌گرێت ، نووسه‌ر و وه‌رگێری كورد "ره‌سوول سوڵتانی " پێشه‌كییه‌كی كورتی بۆ كتێبه‌كه‌ نووسیوه‌ .

ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ باس له‌ خوشكو برایه‌ك به‌ ناوه‌كانی " هه‌ڵۆ و ژه‌نیار " ده‌كات ، هەڵۆ هەموو هیوا و ئاواتی لە دنیا و دواڕۆژدا ئەوەیە ببێتە نیگاركێشی بە توانا و كارامە، بۆیە هەمیشە دیمەنەكانی دەور و بەری خۆی دەكێشێ بۆ ئەوەی لە دوا ڕۆژدا بەهەرچی نرخێك بێت هیوا و ئاواتەكەی بێتە دی .

جێی باسه‌ ، هودا كازم لە 8-8-2003 لە شاری هەولێر لە دایك بوە و قۆناغەكانی خوێندنی بە پلەی نایاب تەواو كردوە و بۆ ساڵی داهاتووی خوێندنیش لە پۆلی دەیەم دەخوێنێ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.