Erbil 38°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:54

ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر فستق نه‌تزانیوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌ بۆ پرۆتین
کوردستان TV
100%

فستق زۆربه‌ی پێكھاته‌ سه‌ره‌كیی و ماده‌ خۆراكییه‌كانی تێدایه‌ كه‌ژنانی دووگیان له‌و قۆناغه‌دا پێویستیانه‌ و ده‌كرێ سودی لێ ببینرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ماوه‌ ماوه‌ فستق بخورێت كه‌گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی خۆی و كۆرپه‌له‌.

چه‌ره‌س به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌ بۆ پرۆتین و ریشاڵی خۆراكی و بابه‌ته‌ خۆراكییه‌كان كه‌پێویسته‌ بۆ كاتی دووگیانی به‌تایبه‌ت بۆ بنیاتنانی له‌شی كۆرپه‌له‌ و رێگری له‌قه‌بزی.

چه‌ره‌س به‌تایبه‌ت فستق به‌سوده‌ بۆ گه‌شه‌ی ته‌ندروستی مێشكی منداڵ، و ھه‌ ر ٢٨ گرام فستق ١٦٠ كالۆری تێدایه‌ سه‌رباری ١٢ گرام چه‌وری و ١.٥ گرام چه‌وری بێ سود .

ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه‌ بۆ پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و فۆلیك ئه‌سید كه‌به‌سوودن بۆ گه‌شه‌ی منداڵ.

له‌باره‌ی ئه‌و خانمانه‌ی كه‌نابێ له‌قۆناغی دووگیاندا فستق بخۆن، شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بۆماوه‌یی یان ھه‌ستیاریت ھه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر گوێز و چه‌ره‌س و فستقدا، باشتره‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌خواردنی فستق چونكه‌ خواردنی زیان به‌ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت له‌باره‌ی ره‌بۆوه‌ به‌رێژه‌ی ٥٠%.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ئه‌مریكی، ئه‌گه‌ر مێژوویه‌كی خێزانیت ھه‌یه‌ له‌رووی ھه‌ستیارییه‌وه‌ بۆ چه‌ره‌س ده‌توانیت فستق به‌تامی تر بخۆیت نه‌ك ئه‌و جۆره‌ی كه‌زۆر سوێره‌ بۆ خۆپاراستن له‌زیادبونی سۆدیۆم..

سه‌رچاوه‌/ هۆشیاری ته‌ندروستی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.