Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:26

بە تۆمەتی گەندەڵی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان زیندانیکرا

سزای 10 ساڵ زیندانی و 10 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەسەردا سه‌پێنرا
کوردستان TV
100%

نەواز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵیدا، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمرۆ دادگای باڵای پاکستان، سزای 10 ساڵ زیندانی و سەندنی 10 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەسەر نەوازدا سەپاند، ئەوەش دوای یەک ساڵ لە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی.

سەرەڕای سزای زیندانیکردنی، نەواز شەریف بە بڕیاری دادگا، قەدەغەکردنی وەرگرتنی هەموو پۆستێکی دیکەی حکومی لێکرا لە داهاتوودا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.