Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:47

دادگاى تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 271 ئەفسەری سوپا دەرکرد

زیاتر لە 160 ھەزار کەس لە تورکیا دەستگیرکراون
کوردستان TV
100%

داواکاری گشتی تورکیا رایگەیاند" لەژێر پاساوی باری نائاسایی و بوونی پەیوەندی بە کودەتاکەی شەوی ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٢٧١ ئەفسەری سوپا دەرکردووە کە لەناویاندا (١٠) فەرماندەی باڵا بە پلەی ژەنەراڵ ھەیە.

بڕیارەکەی دادگا لە کاتێکدایە، کە لێپسراوانی باڵای حکومەتی ئەنقەرە بانگەشەی ھەڵوەشاندنەوەی باری نا ئاسایی دەکەن لەتورکیا.

ھەفتەی رابردووش لە بڕیارێکی ھاوشێوەدا، تورکیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی ٦٨ ئەفسەری ھێزی وشکانی، بەتۆمەتی پەیوەندییان بە کودەتاکەی دوو ساڵ لەمەوبەر و "فەتحوڵا گیولەن" سەرۆکی رەوتی خزمەت دەرکرد.

بەپێی دوایین ئاماری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ەوە زیاتر لە ١٦٠ ھەزار کەس لە تورکیا دەستگیرکراون و ژمارەیەکی ھاوشێوەشی لە کارەکانیان دوور خستۆتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.