Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 06:22

کۆمیسیۆن داوای گواستنەوەی سندوقی چەند پارێزگایەک بۆ بەغدا ده‌کات

بۆ ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان بەدەست بژمێردرێنەوە
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نووسراوێكی ئاڕاستەی نووسینگەكانی لە شەش پارێزگا كرد بۆئەوەی سندوقەكانی دەنگدان بگوازنەوە بۆ بەغدا و لەوێ بەدەست بژمێردرێنەوە.

بەپێی ئەو نووسراوە كە دوێنێ 5ی تەموز دەرکراوە داوا لە نووسینگەكانی كۆمسیۆن لە "زیقار، قادسیە، میسان، موسەننا، بەسرە و واست" كراوە، سندوقەكانی دەنگدان بۆ بەغدا رەوانە بكەن بۆئەوەی لەسەر بنەمای هەمواری سێیەمی یاسسای هەڵبژاردنەكان، بەدەست بژمێردرێنەوە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژەدراوە بەوەی نووسینگەكانی كۆمسیۆن ئەركی گواستنەوەی سندوقەكان دەگرنە ئەستۆ، بەڵام بەو مەرجەی هێزێكی ئەمنی پارێزگارییان بكات و بەنووسراوێكی فەرمیش، وردەكاری لەبارەی ئەو كەسانەی سندوقەكانیان گواستۆتەوە، پێشكەش بكەن. جەختیشكراوەتەوە لەوەی دەبێت سندوقەكان تا رۆژی 7ی مانگ بگەنە بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.