Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:10

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ هۆشداریی توند ده‌دات به‌ ئێران

سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، رۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ دیمانه‌یه‌كدا هۆشداریدا به‌ ئێران كه‌ چیتر هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ نه‌كات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته‌ واز له‌ به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی بهێنێت، ئه‌وا خۆمان ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاویان.

ژان ئیۆ لۆدریان له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وێڕای هۆشدارییه‌كه‌ وتیشی باشتره‌ ئێران له‌ جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كدا بگه‌ڕێت تا بتوانێ رێكاری پێویست بۆ قه‌ره‌بووی زیانه‌ ئابوورییه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه‌.

ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری  ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و قۆناغی دووه‌می سزاكانیش له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.