Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 06:37

واده‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ئاشکرا کرا

ئه‌وه‌ند ئاسان نییه‌و ئاڵوزه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌ێنێت، ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان لیسته‌ هاوپه‌یمانه‌كان قووڵه‌ ، هاوكات واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی ئاشكرا كرا كردووه‌ .

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سۆمه‌ر نیوزی راگه‌یاندووه‌: پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌ند ئاسان نییه‌و ئاڵوزه‌، له‌ هه‌مانكاتدا پێویستی به‌ دوو مانگ هه‌یه‌ تا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییانه‌ی له‌ ئێستادا راگه‌یه‌نراون، له‌ كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت .

به‌پێی بۆچوونی ئه‌و په‌رمانتاره‌ بێت له‌ مانگی 9 پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.