له میانه‌ی به‌رێوه‌چونی یارییه‌كانی مۆندیالی روسیا له قۆناخی هه‌شته‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا ڕووبه‌رووی هه‌لبژاده‌ی به‌رازیڵی خاوه‌ن پێنج نازناوی مۆندیال بویه‌وه. هه‌ڵبژاده‌ی به‌لژیكا به‌سه‌ركردایه‌تی ئیدین هازاد توانیان یاریه‌كه به سوودی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل تۆمار بكه‌ن ، به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك سه‌ركه‌وتن بۆ چوارگۆشه‌ی زێرین .
هه‌ڵبژاده‌ی به‌لژیكا دووه‌م جاره سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ، له مۆندیالی 1986 كه مه‌كسیك مێوانداری یارییه‌كانی مۆندیالی كردبوو ، به‌لژیكا له قۆناخی هه‌شته‌م ڕووبه‌رووی یه‌كێتی سۆفیه‌تی جاران بویهووه به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له یاری پێش كۆتایی ڕووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بویه‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆڵ بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی له سودی تانگۆ كۆتایی هات به‌لجیكا له‌و مۆندیاله پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا .
له مۆندیالی 2018 وولاتی روسیا مێوانداری یارییه‌كانی مۆندیالی كردووه هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری ئیسپانی رۆبێرتۆ مارتینێز ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردوه تا ئێستا ، له قۆناخی كۆمه‌له‌كان به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خال به‌یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی سه‌ركه‌وت ، له قۆناخی 16 ده سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ژاپون تۆماركرد ، له قَۆناخی هه‌شته‌میش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌رامبه‌ر به به‌رازیل .
به‌لژیكا له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین روبه‌رووی فه‌رنسا ده‌بێته‌وه ، رۆژی سێ شه‌ممه 10-7-2018 له یاریگای كریستۆفسكی له شاری سانت پێتسبۆرگ روبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه .
به‌لژیكا و فه‌ره‌نسا سێ جار روبه‌رووی یه‌كتربونه‌ته‌وه له یاری دۆستانه‌دا ، له دوو یاریدا یه‌كسان بونه له یارییه‌كیش به‌لجیكا براوه بویه .
به‌لژیكا له‌م مۆندیاله پێنج یاری ئه‌نجام داوه له هیچ یاریه‌ك توشی شكست نه هاتووه ، له‌و پێنج یاریه‌دا توانیویانه 14 جار تۆری گۆڵی ڕكابهرهكهیانی بهه‌ژێنن و پێنج جاریش تۆری گۆڵی به‌لژیكا هه‌ژێنراوه ، رۆمیلۆ لۆكاكۆ به تۆماركردنی چوار گۆڵ گۆڵكاری به‌لژیكایه له‌م مۆندیاله .
كامه‌ران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.