ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 6 ى ته‌موزی 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان له‌قۆناغى هه‌شتى جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا ، كاتژمێر 9:00 شه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و به‌لژیكا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه به‌لژیكا توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌لژیكا بۆ قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕین سه‌ركه‌وت و به‌ڕازیلیش ماڵئاوایی له‌جامه‌كه كرد
دوای یاریه‌كه مارسیلۆ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند ،
شکستمان بەرامبەر بە بەلژیکا ھێندەی شکستەکەی مۆندیالی رابردوو بەرامبەر بە ئەڵمانیا بە ئازار بوو ، شەوێکی بە ئازار بوو بۆمان ، ھیچ بیانویەکیشمان نییە بۆ ئەم چونە دەرەوەیەمان ، ئێمە ئەنجامی باشمان بەدەست نەھێنا نه‌مان توانى گۆلی زیاتر تۆماربكه‌ین ، ھەندێک جار تۆپی پێ لەگەڵ ھەموو هه‌ڵبژارده‌كان یەکسان نییە چونکە ھەندێک جار لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت ، ھەندێک جار دژت دەبێ وەک ئەوەی به‌سه‌ر ئێمه داهات
لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى مارسیلۆ ناوبراو ڕایگه‌یاند ، ئێمە لە ھەڵبژاردەی بەرازیل پێكهاتهیهكمان دروست كرد وه‌ك یه‌ك خانه‌واده وابووین ، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌بوو بگه‌ین به‌یاری كۆتایی به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مان توانى
مارسیلۆ ڕاشیگه‌یاند ، پێم وایە ئەوان لە ١٥ دەقیقەی سەرەتا زۆر باش بوون ئێمەش ھەلی زۆرمان بۆ ھەڵکەوت بەڵام نەمانتوانی سودی لێوەربگرین
له‌باره‌ى گێمى دووه‌مه مارسیلۆ ڕایگه‌یاند ، لەو گێمه‌دا کۆنترۆڵی یاریەکەمان کرد و زۆرترین ھەلمان بۆ ھەڵکەوت بەڵام تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزێكى زۆر باشە و بە ئاسانی گۆڵی لێناکرێ ئەمەش تۆپی پێ یە کێ گۆڵی زۆر بکات ئەوە براوە دەبێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.