رۆژی ھەینی 6 ى تهموزی 2018 ، لە یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی یاری کۆتایی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان بۆ تۆپی پێی لە نێوان ھەردوو یانەی ھەولێر و زاخۆ بەرێوەچوو.
لەم یارییەدا یانەی ھەولێر توانی نازناوی خولەکە بەدەست بھێنێت دوای بەلێدانی یەکلاکەرەوەی سزا بەئەنجامی (٤-٣) گۆڵ بردیەوە.
کاتی یاسایی یارییەکە بەگۆلێک بۆ ھەردوو یانە تەواو بوو تاکە گۆڵی ھەولێر لە رێگەی یاریزان عەلی سەرحان تۆمارکرا.
دوای تەواوبوونی یارییەکە مەراسیمی خەڵاتکردنی یانەی ھەولێر پاڵەوان ئەنجامدرا.
یانەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی نایابی تازە پێگەیشتوانی کوردستان
بەلێدانی یەکلاکەرەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.