له‌كاتێكدا كه بڕیاره ناتۆ به‌مزووانه بۆ راهێنانی ئه‌فسه‌رانی عێراقیی راوێژكاری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی عێراق بكات، حزبی سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه به‌شداری حكومه‌تی كابینه‌ی ئێستای ئه‌م وڵاته‌یه، رایگه‌یاندووه كه رێگه نادات سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی له ئه‌ركی تازه‌ی ناتۆ له عێراق بكات.
هه‌فته‌نامه‌ی شپیگڵی ئه‌ڵمانیاش له تازه‌ترین ژماره‌ی خۆیدا نووسیویه‌تیی كه ئه‌م وڵاته به‌نیازه نییه له ئه‌ركی تازه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیدا به‌شداریی بكات له عێراق.
بڕیاره ناتۆ به‌مزووانه بۆ راهێنانی ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق 550 راوێژكاری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی عێراق بكات و پشكێكیش له‌م ئه‌ركه به‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌رپرسانی حزبی سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه به‌شداری په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌تی ئێستای ئه‌م وڵاته‌ن رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان پشیتوانیی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی یارمه‌تیی سه‌ربازیی بدرێت به عێراق، به‌ڵام رازیی نین وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی له ئه‌ركی ناتۆ له عێراقدا بكات.
له راپۆرته‌كه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی شپیگڵی ئه‌ڵمانیدا ئه‌وه‌ش نووسراوه كه ئه‌ڵمانیا له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانێكه به مه‌به‌ستی راهێنانی سه‌ربازیی به هێزه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تیش له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راوێژكارانی ئه‌ڵمانیا كه له ئورده‌ن جێگیرن بۆ ماوه‌ی 6 تا 8 هه‌فته ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.