لەلایەن داعشەوە دوو ئافرەتی خەڵكی فیلیپین لە سەر رێگای نێوان بەغدا بۆ كەركووك رفێندران.
ئەمرۆ شەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە دوو ژنە فلپینی لەسەر رێگەی نێوان بەغداو شاری كەركووك لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە ڕفێندراون به گوێرهی سهرچاوهیهكی ئهمنی داعش ئهم كارهی كردووه.
سەرچاوەكە گوتیشی ئەو دوو ژنە فلپینیە لەگەڵ سێ فلپینی دیكە لەكاتێكدا بەرێگەوە بوون بەرەو شاری هەولێر لەسەر رێگەی نێوان بەغداو شاری كەركوك ئۆتۆمبێلەكەیان پەكی دەكەوێت لەسەر رێگەكە.
ئاشكراشی كردووە كە چەند چەكدارێكی نەناسراو چونەتە سەر ئەو دووژنە فلپینیە و بەزەبری چەك ناچارین دەكەن لەئۆتۆمبێلەكە دابەزن و بەرەو شۆێنێكی نادیار دەیان دەبەن.
مانگی رابردوو لانی كەم هەشت ئەندامی هێزە ئەمنییەكان ڕفێندران و ژمارەیەكی زۆریش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.