Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 06:46

گرووپێکی چه‌کداری له‌ عێراق ده‌چێته‌ ژێر فه‌رمانی حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن

چۆن ده‌ته‌وێ و كه‌ی ده‌ته‌وێ فه‌رمانم پێ بكه‌ گه‌وره‌م
کوردستان TV
100%

كه‌تیبه‌كانی (سید الشهداء) كه‌ گروپێكی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبیی شیعه‌ مه‌زهه‌بی عیراقه‌، ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ خۆبه‌خشین له‌پێناو حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و شه‌ڕكردن له‌پێناو سه‌ركرده‌ی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌بو ئالا وه‌لائی، سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌كانی (سید الشهداء)ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ وتارێكدا كه‌ ئاراسته‌ی عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی گروپی (انصار الله)ی شیعه‌مه‌زهه‌بی یه‌مه‌نی كردوه‌، ده‌ڵێت: "خۆبه‌خشینم وه‌ك سه‌ربازێكی بچوك له‌ژێر فه‌رمانی عه‌بدولمه‌لیك حوسی راده‌گه‌یه‌نم.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گروپی"كه‌تائیب سه‌یدول شوهه‌دا‌ كه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی یه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، من خۆم وه‌ك سه‌ربازێكی بچووك به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌ راده‌گه‌یه‌نم، چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌كی عه‌بدولمه‌لیك ئه‌لحوسی له‌سه‌رپێ وه‌ستاوم، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ بكات و له‌ گرته‌ ڤیدیویه‌كه‌دا ده‌لێت: چۆن ده‌ته‌وێ و كه‌ی ده‌ته‌وێ فه‌رمانم پێ بكه‌ گه‌وره‌م، من دیلی ئاماژه‌یه‌كی ئێوه‌م.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.