Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:08

پۆمپیۆ دانووستانه‌کان به‌ ئه‌رێنی وه‌سفده‌کات و کۆریای باکووریش ده‌ڵێت جێگه‌ی داخه‌

ئه‌مریكییه‌كان خواستی یه‌كلایه‌نه‌یان هه‌یه‌ و ته‌نیا ئامانجیان داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای كۆتایی سه‌ردانه‌ دوو رۆژییه‌كه‌ی بۆ كۆریای باكوور، دانووستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور به‌ ئه‌رێنی وه‌سفده‌كات، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ ده‌ڵێن دانووستانه‌كان جێگه‌ی داخ بوون.

پۆمپیۆ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ كاتی پیۆنگ یانگ به‌ هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند: پرس و بابه‌ته‌كان ئاڵۆزن و دژوارن، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ زۆرینه‌ی پرسه‌ سه‌ره‌كیی و گرنگه‌كاندا پێشكه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ هه‌ندێك پرسدا پێشكه‌وتنی باشمان هه‌بووه‌ و له‌ هه‌ندێكی دیكه‌شدا هێشتا پێویسته‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ین.

دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م سه‌ردانه‌ش مایك پۆمپیۆ به‌ مه‌به‌ستی دانووستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ژاپۆن كه‌وته‌ڕێ.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی پۆمپیۆ، كۆریای باكوور زۆر رازیی نییه‌ له‌ دانووستانه‌كانی نێوانیان، به‌جۆرێكه‌ كه‌ " ری یۆنگ هۆ " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور دانووستانه‌كانی به‌ جێگه‌ی داخ وه‌سفكرد و وتی: ئه‌مریكییه‌كان خواستی یه‌كلایه‌نه‌یان هه‌یه‌ و ته‌نیا ئامانجیان داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا و به‌رامبه‌ر به‌ خواسته‌كانی ئێمه‌ كرداریان نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.