بوونی زانیاری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆت بۆ هه‌موو مرۆڤێك ، زۆر گرنگه لێره‌دا باس له هه‌ندێ له‌و زانیارانه ده‌كه‌ین:
1. ئه‌و وزه‌یه‌ی كه مێشك به‌كاری ئه‌هێنێت توانای داگیرساندنی گڵۆپێكی 25 واتی هه‌یه .
2. لووت توانای جیاكردنه‌وه‌ی 50،000 بۆنی هه‌یه .
3. بچووكترین ئێسك له له‌شدا “ئێسكه ئاوزه‌نگی” یه كه ئه‌كه‌وێته گوێی ناوه‌ڕاسته‌وه و كه نزیكه “2.8 ملم”ه .
4. هه‌روه‌كوو مۆری په‌نجه ، زمانی هه‌ر مرۆڤێكیش وه‌ك هیچ زمانی كه‌سێكی كه نیه .
5. دڵ توانای به‌رهه‌مهێنانی په‌ستانێكی هه‌یه كه ئه‌توانێت خوێن بۆ “9.1” مه‌تر فڕێبدات .
6. بۆ هه‌ر 3 بۆ 4 ڕۆژ جارێك ناوپۆشی گه‌ده نوێ ئه‌بێته‌وه ، چوونكه گه‌ده ترشێكی به‌هێزی تیایه بۆ هه‌رسكردن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ی ئه‌چیته گه‌ده‌وه ئه‌گه‌ر ناوپۆشی گه‌ده نوێ نه‌بێته‌وه ئه‌وا ئه‌و ترشه گه‌ده‌ی مرۆڤیش شی ئه‌كاته‌وه .
7. به تێكڕا مرۆڤ له‌ماوه‌ی ژیانیدا 18 كیلۆگرام پێست فڕێ ئه‌دات .
8. سه‌روو 650 ماسولكه له له‌شدا هه‌یه .
9. به 6 مانگ جارێك نینۆك به ته‌واوه‌تی نوێ ئه‌بێته‌وه .
10. درێژی ڕیخۆڵه بچووك نزیكی 7 مه‌تره .
11. ئێسكی ڕانی مرۆڤ له كۆنكرێت به‌هێزتره .
12. هه‌موو ئینج دووجایه‌ك (2.5 سم دووجا )له مرۆڤدا 6 مه‌تر ده‌ماری خوێنی تیایه .
13. هه‌ردوو پێی مرۆڤ به 500،000 ڕژێنی ئاره‌قی تیایه .
سه‌رچاوه /ده‌رمانخانه‌ی سلێمانێ
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.