هه‌وراز كاوه
ماڵیان له دوورگه‌ی مادێرابوو، هیچ كات نه‌یتوانیبوو گه‌شت بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆی، زیاتر به ڕه‌نگی شین و ئاو ئاشنابوو، به‌ڵام به جووڵه‌كانی سه‌ره‌نجی هه‌مووانی ڕاكێشابوو، ئه‌و تۆپه‌ی یاریی پێده‌كرد زۆر خراپ و كۆن بوو، هێنده له ئاوی دوورگه‌كه و قومی كه‌ناری ده‌ریاكه‌دا ڕۆچووبوو كه‌سێكی گه‌وره‌یش نه‌یده‌توانی به باشی یاریی پێ بكات، به‌ڵام ئه‌و هیچ كات كۆڵی له یاریكردن و ڕاكردن به‌دوای هیواكانیدا نه‌دا. به ڕواڵه‌ت كه‌سێكی جه‌سته لاواز و درێسێكی قۆڵكورتی له‌شێوه‌ی یاریی باسكه‌دا له‌به‌ر كردبوو، شورتێكی شینی بچووك كه‌مێك له جه‌سته‌ی خواره‌وه‌ی داپۆشیبوو، كه ئێواره‌ی به‌سه‌ردا ده‌هات له‌به‌ر ماندووێتی و كه‌مده‌ستی جلی دیكه‌ی نه‌بوو له‌به‌ری بكات، به‌ڵكو هه‌ر به‌و جۆره له‌سه‌ر گه‌ڵا پانه سه‌وزه‌كان له چه‌شنی دار مۆز خه‌وی لێده‌كه‌وت، كاتێك ته‌ماشات ده‌كرد كوڕێكی ده‌مووچاو كه‌مێك درێژی سپی په‌نجه درێژ خۆی ده‌نواند، ئه‌وه‌ش وایكردبوو شێوه‌یه‌كی شیرینی جوانی هه‌بێت. هه‌واڵ هه‌بوو مێرد منداڵێك نا ئاسایی ده‌توانێت یاریی به تۆپ بكات، خاوه‌نی خێرایی و فریوودان و كۆڵنه‌دانه، به‌ڵام ئه‌و تا ئه‌وكاته وایده‌زانی زه‌وی ته‌نیا دورگه‌ی مادێرایه له پرتوگال، كه‌چی بێ ئاگابوو له‌ده‌ره‌وه‌ی دورگه‌كه‌ی ئه‌وان ژیانێكی پڕ له خولیاكانی ئه‌و هه‌ن، ده‌یان یاریگا و فێرگای باش و ڕۆژنامه كار له‌سه‌ر تۆپی پێ ده‌كه‌ن. ئیداره‌ی یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه كه‌مێك زانیاری‌یان له‌سه‌ر مێر منداڵه‌كه هه‌بوو، باشترین كارێك ئه‌وه‌بوو نوێنه‌ری خۆیان به گه‌شتێك بنێرنه ئه‌وێ.
سه‌ره‌تا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌پێش هه‌موواندا ئه‌و پیاوه‌ی بینی و هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نه‌بوو، كه‌چی دواتر خوشكه‌كه‌ی پێی وت: ئه‌وه به‌ڕێز (پاولۆ كاردۆسۆیه) له یانه‌ی لیشبۆناوه هاتووه، به‌ڵام پاولۆ نه‌یده‌ویست زڕ باوك و براكه‌ی بزانن بۆ چاودێری ڕۆناڵدۆ هاتووه، یان ده‌یوست خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئاستی منداڵه‌كه له‌ژێر هاتووی گه‌رمی ئه‌وێدا ببینێت.
یارییه‌كه ده‌ستی پێكرد، كاردۆسۆ قه‌ڵه‌می ده‌رهێنا تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر ناوبراو بۆ یانه‌كه‌ی خسته سه‌ر كاغه‌ز، كه به‌مجۆره ده‌ڵێت:
"ئه‌و كوڕه له ناوه‌ڕاستی مه‌یدان یاریی ده‌كات، هه‌ر وه‌كو بڵێی له‌وێ له دایكبووه".
پاشان ناوبراو له‌سه‌ر سه‌كۆكه هاته‌خواره‌وه و چاوی به فێرنائۆ و خۆزێ دینس و مناڵه‌كانی دیكه كه‌وت، فێرنائۆ زوو ئه‌وی ناسییه‌وه و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، دواتر وتی:
"پاولۆ نه‌مزانی هاتووی بۆ ئه‌م دوورگه‌یه".
كاردۆسۆ وتی:
"نا بڕیار نه‌بوو بزانی من لێره‌م".
فێرنائۆ كه به بابه‌ته‌كه‌ی زانی به‌هێمنی له پیاوه‌كه‌ی یانه‌ی لیشبۆنای پرسی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌دڵته؟
ناوبراو پێی وت: "ئه‌م كوڕه‌مان ده‌وێت بۆ چوار ڕۆژ ده‌یبه‌ین تاقیده‌كه‌ینه‌وه".
وتیان بۆ كوێ؟
ڕایگه‌یاند: بۆ یانه‌ی لیشبۆنا، هه‌موو له خۆشی‌دا خه‌ریكبوو شێتببن، كاردۆسۆ بزه‌یه‌كی جوانی كرد و وتی: كاتێكی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.
گه‌شته‌كه ده‌ستی پێكرد، له‌به‌ر دووری ڕِێگاكه زۆركات ڕۆناڵدۆ له‌سه‌ر شانی دایكی خه‌وی لێده‌كه‌وت، گه‌یشتنه جێگای مه‌به‌ست و میوانی پیاوێك بوون له سپۆرتینگ لیشبۆنا له هۆتێلی مارینا، هه‌روه‌ها ڕۆناڵدۆ تۆپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، خواردنگاكه له باشترین شوێنی شاردابوو، ئه‌مه بۆ ئه‌و خێزانه بابه‌تێكی تازه و نایاب بوو، هه‌روه‌ها ڕۆناڵدۆی بچووك گۆشتی ماسی بانگ‌كرد و خواردی.
خۆسییه دینس وتی:
"ته‌نیا یانزه ساڵه و هێشتا له دورگه‌كه‌مان نه‌چۆته‌ده‌ره‌وه و ده‌بێت من بڕۆم، هاوسه‌ره‌كه‌ی وتی: كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكات بڕۆی دینس، وابێت من له‌جێی تۆ ده‌ڕۆم، دواتر هه‌موو ده‌ستیاندایه قاقای پێكه‌نین".
فێرنائۆی زڕ باوكی وتی:
"ئه‌گه‌ر له دوورگه‌كه بمێنێته‌وه، هه‌رگیز نابێته یاریزانێكی شاره‌زا".
كاردۆسۆ له‌سه‌ر مێزه‌كه هه‌ستایه سه‌رپێ و وتی: به‌ڕێزان بیرتان بێت ئه‌مه ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌یه و هیچ گرنتییه‌ك نییه.
له به‌رامبه‌ردا ڕۆناڵدۆ قسه‌یكرد و وتی:
" دڵنیام هه‌ڵده‌بژێردرێم".
چه‌ند چركه‌یه‌ك بێده‌نگی هه‌بوو پاشان كاردۆسۆ پرسیاری له كریس كرد، كه دڵنیام هاوڕێت هه‌یه و باشترین هاوڕێت كێیه؟
له‌وكاته‌دا به‌بێ بیركردنه‌وه ڕۆناڵدۆ له‌ژێر مێزه‌كه‌دا تۆپه‌كه‌ی ده‌رهێناو وتی: ئه‌مه باشترین هاوڕێمه و پاشان هه‌موو ده‌ستیانكرد به پێكه‌نین.
ماوێتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.