Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:24

به‌هۆی گه‌رماوه‌ ٥٤ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

زۆربه‌یان به‌ساڵاچوون
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ٥٤ كه‌س له‌ هه‌رێمی كیبویك له‌ كه‌نه‌دا، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری لقی مۆنتریالی ته‌ندروستی خه‌ڵك، دكتۆر مایلین درۆوین رایگه‌یاند: به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ راده‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌ ٢٩ی حوزه‌یرانه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌ هه‌رێمی كیبویك، ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

درۆوین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا كه‌ ته‌نها له‌ مۆنتریال، ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی ٢١ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یش له‌ ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان تۆمار كراوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌سه‌دا ٦٠ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ بوون كه‌ به‌ ته‌نها ژیاون و له‌ ماڵه‌وه‌ فێنككه‌ره‌وه‌یان نه‌بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.