لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، قائیمقامیهتى سلێمانى رێنمایی نوێ دهردهكات لهبارهى یاریگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بهم شێوهیه :
داوا لە خاوەنی یاریگاكانی سلێمانی و دەوروبەری دەكرێت سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی رێنمایی نوێ لەبارەی نرخی یاریكردنەوە.
مەحمود عەبدولڕەحمان- سەرۆكی لیژنەی چواری مەلەوانگە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەركەزی سلێمانی رایگەیاند: رێنمایی نوێ لەبارەی نرخی یاریكردن لە یاریگا كراوە و داخراوەكاندا دەرچووە و داوا لە خاوەنی سەرجەم یاریگاكان دەكەین سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی رێنماییە نوێیەكان، هەر خاوەن یاریگایەكیش پێیەوە پابەند نەبێت رێكاری پێویستی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر. وتیشی چاودیری زیاتری یاریگاكان دەكەین بەتایبەت لە رووی كوالێتی و نرخەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.