له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (8/7/2018)ی زایینی، (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ (پارك یونیگ كیو ـ park Young kyu) كونسوڵى گشتى كۆریا له هه‌رێمى كوردستان و (پارك جۆنگ هیوك_ (Park jong hyuk بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى کۆیکاى كۆرى لە هەولێر کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا كونسوڵى كۆریا باسى پڕۆژە و پلانە پەروەردەییەکانیان لە هەرێمى کوردستان کرد بەتایبەت ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگە پەروەردەییەی کە له (قه‌زاى خه‌بات) و (پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه) و بە هه‌ماهه‌نگی و هاوكارى حکومەتی کۆریا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست كراوه. جێگاى باسه ئه‌م دوو پرۆژه‌یه له‌گه‌ڵ چەندین پڕۆژەى دیکەى بوارى پەرورەدەیی کە لە کۆبوونەوەکەی وەزیری پەروەردە و کونسوڵی کۆریا گفتوگۆیان لێوه كرا، له كۆتایى مانگى (۱٠) راده‌ستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كرێن.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.