له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كرێت باس له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكرێت.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه مه‌رجه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شدار بوون له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه حكوومه‌ت پێكدێنێت بریتیه له، به ده‌ره‌جه یه‌ك جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری عێراق به تایبه‌تی پرسی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و كۆتایی هێنان به داگیركاری كه‌ركووك و هه‌روه‌ها پاپه‌ندبوونی به‌غدایه به ته‌وافوق و تهوازو و شه‌راكه‌ت له عێراقدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.