Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 13:36

پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیر کردنى ئافره‌تێکى ڕاگه‌یاند که‌هه‌ڵساوه‌ بە خنکاندنی خه‌سوی

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەقەزای چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەستاوە بە كوشتنی دایكی هاوسەرەكەی( خەسوی ) .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تەرمی (ر ،م ، س ) ی تەمەن (80) ساڵ رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراو دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە توانرا تۆمەتبار كە هەستاوە بە خنكاندنی ناوبراوی سەرەوە كە دەكاتە خەسوی دەستگیر بكرێت .

لەئێستاشدا تۆمەتبار (س، ف، م) لەڕەگەزی مێ‌ ،لەدایكبووی 1987بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.