له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆککۆماری تورکیا، دەچێتە تورکیا و لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەک سەرۆکی نوێی تورکیا بەشدار دەبێت.
رۆژی دووشەممە 9-7-2018 ، كاتژمێر 4ی ئێواره به كاتی هه‌ولێر، رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بۆ پێنج ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بۆ ئەو رێوڕەسمە بانگهێشتکراوە و ئامادەی سوێندخواردنەکەی ئەردۆغان دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 4-7-2018 لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەڤانیدا، لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، رایگەیاند: ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە زیاتر بۆ بابەتی پیرۆزبایی لە جەنابیان بوو بۆ ئەو سەرکەوتنە کە لە هەڵبژاردن بەدەستیهێنا، پیرۆزباییم لێی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.