Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:50

سەرۆک بارزانی: پێویستە فەرهەنگی پێشمەرگایەتی لەناو لاوان گەشە بکات

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ لاوان رایگه‌یاند:  سەپاندنی ئەمری واقعی سەربازی و زۆرداری لە كەركووك و ناوچەكانی تر قابیلی قبوڵ نییە و دەبێ كۆتایی بێت.

ڕۆژی یەكشەممە 8ـی 7ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كورتەیەكیان لەبارەی كار وچالاكییە سیاسی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگیی یەكەتییەكەیان بۆ خزمەتكردنی گەنجان و لاوانی كوردستان و دیاریكردن و چارەسەركردنی گرفتەكانیان خستەڕوو و هەروەها سەرۆك بارزانیان لە ئامادەكاریی بۆ بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاگادار كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا دەستخۆشی لە ستاڤی سەركردایەتی و هەموو ئەندامانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵ و كاریگەریی ئەو یەكێتییە دا لە قۆناغە جیاجاكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان.

لە درێژەی وتەكەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە ڕۆڵی ئافرەتان كردەوە لە ژیانی سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتیی كۆمەڵگە و داوایشی كرد كە لە كۆنگرەی داهاتوو و چالاكییەكانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان پێگە و ڕۆڵی كچان و ئافرەتان فراوانتر بكرێت و بە پێویستی زانی زەمینە بۆ بەشداریی زیاتریان لە بوارە جیاجیاكان بە بێ جیاوازی بڕەخسێت.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر یەكێك لە گرنگترین ئەركەكانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كە دروستكردنی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانییە لەناو چینی لاوان و بە پێویستیشی زانی كە لاوان ڕووبەڕووی ئەو فەرهەنگە نابەجێیە ببنەوە كە هەوڵ دەدات بەهاكانی كۆمەڵگە لە مانا بەتاڵ بكات و لاوان و گەنجانی كوردستان بەرەو نائومێدی ببات و لە ئازادیخوازی و نیشتیمانپەروەری دووریان بكاتەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە پێویستە فەرهەنگی پێشمەرگایەتی لەناو لاوان گەشە بكات كە فەرهەنگی فیداكاری و خۆشەویستیی نیشتیمانە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر قۆناغی پێش ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم و هەروەها سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەوەی دووپات كردەوە كە سەپاندنی ئەمری واقعی سەربازی و زۆرداری لە كەركووك و ناوچەكانی تر قابیلی قبوڵ نییە و دەبێ كۆتایی بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.