كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی له ههرێمى كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كه كارەكانی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ناوی دووبارە و مردوو كۆتایی هاتووە و ئێستا تۆماری دەنگدەران پاككراوەتەوە.
شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی" ئێوارەی دوێنێ كۆتاییمان بە پاككردنەوەی هەموو ئەو ناوە دووبارە و مردووانە هێناوە كە لە تۆماری دەنگدەراندا هەبووە ، كە سەرجەم كارەكانی پاككردنەوەی تۆمارەكەی لەخۆگرتوە.
وتیشی" پاككردنەوەی تۆمارەكە بەرەوپێشچوونێكی باشە و ئێستا كۆمسیۆن سەرگەرمی پرۆسەی وەگرتنی ناوی كاندیدان و دواتر وردبینی بۆ كاندیدەكان ئەنجام دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.