كۆمسیۆنی سهربهخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كه سبەینێ ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردن بۆ ئەو سندوقانە ئەنجام دهدرێت ، كە تانەیان لەسەره لە شەش پارێزگای عێراق.
لهم بارهوه لەیس جەبر وتەبێژی كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" سبەینێ دووشهممه ژماردنەوەی دەستی بۆ ئەو سندوقانە ئەنجام دەدرێت كە تانەیان لەسەرە لە پارێزگای بەغدا، كه بریتین له پارێزگاكانی بەسره و میسان و زیقار و موسەنا و قادسیە و واست .
وتیشی" پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان لە هۆڵەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوەدەچێت و نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان و نوێنەری باڵوێزخانەكان و لایەنە سیاسیەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن تێیدا ئامادە دهبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.