بڕیارە بەم نزیكانە شاندێكی سیاسی سوننەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق.
رۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجدید) لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسی سوننەوە بڵاویكردۆتەوە كە لە كۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ دوو شاندهكهی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسادا، پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگری كردووە كە بەبێ بوونی گەرەنتی كورد بە شداری حكومەتی نوێی عێراق ناكەن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو کورد مەرجی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا داناوە و لە سەرەوەی هەمووشی داوای چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکەن بەپێی دەستوور.
باسی لەوەشکردوە پۆستە سیادییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و سەرجەم پۆستەکانی جێبەجێکردن دەبێت یەکلا بکرێنەوە و ببنە یەک پاکێج بۆ ئەوەی هیچ لایەنێک پەشیمان نەبێتەوە، کورد ئەم مەرجەی دیاریکردوە.
ئەوەشی روونکردوەتەوە کورد بە بەغدای وتوە کە لە پەیمانەکانی پێشووتان پەشیمان بوونەتەوە، بۆیە نامانەوێت ئەمجارە ئەوە رووبدات، لەئێستاشدا شاندێکی سیاسی سوننی ئامادەکاری دەکەن بۆ سەردانکردنی کوردستان و تەواوکردنی لێکتێگەیشتنەکانی پێکهێنانی حکومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.