Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:56

زیاتر لە 18 ھەزار فەرمانبەر له‌ تورکیا لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە

لەو ژمارەیەش نیوەی زیاتریان پۆلیسن
کوردستان TV
100%

بەپێی مەرسومێکی رەسمی کە ئەمرۆ لە رۆژنامەی رەسمی تورکیا بڵاو کراوەتەوە زیاتر له‌ 18 هەزار کارمەندی دیکەی تورکیا لە کارەکانیان دوردەخرێنەوە و لەو ژمارەیەش نیوەی زیاتریان پۆلیسن.

بە پێی راپۆرتێکی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە دوای هەوڵی کودەتای هاوینی ساڵی (2016) لە تورکیا، نزیکەی (160) هەزار کارمەندی حکومەت بە بیانوی بەشداریی لە كۆده‌تاى سه‌ربازى لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.

له‌كاتێكدا كه‌ رۆژێک پێش سوێندخواردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا کە بڕیارە سبەینێ دووشەممە لە رێورەسمێکدا بەڕێوەبچێت، نزیکەی 18 هەزار کارمەندی دیکەی حکومەت کە زۆربەیان پۆلیسن و نزیکەی 200 کەسیان مامۆستای زانکۆن، لە کارەکانیان دورخرانەوە.

راگەیاندنەکانی تورکیاش رایانگەیاندووە کە ئەو مەرسومە دواین مەرسومی دوورخستنەوە دەبێت پێش ھەڵگرتنی باری نائاسایی لە تورکیا کە بڕیارە سبەی دووشەممە بڕیاری لەسەر بدرێت .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.